مهسرور بارزانی، سهرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، خوازیاری ئهوهبوون دوای ههڵبژاردن له زووترین كاتدا كابینهی نوێ پێبكهێنرێت.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری بڵاویكردهوه، ئێوارهی ئهمڕۆ مهسرور بارزانی، سهرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی کوردستان کۆبووەوە و گوتوویهتی، ئێمە هەر لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، خوازیاربووی ئهوه بووین لە زووترین کاتدا، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت و هیوادارن چیتر ئەم بابەتە دوا نەکەوێت.
لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومهتی عێراقیشهوه هیوای خواستووه، کابینەی نوێ ببێتە مایەی هاتنەئارای سەردەمێکی نوێ لە ئاشتی و سەقامگیریی لە عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستور و ڕێزگرتن لە مافە دەستورییەکان و قەوارەی هەرێمی کوردستان.
بارزانی، سوپاسی وەبەرهێنەرانی کوردستان و کەرتی تایبەتی کرد، کە ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کوردستان هەبووە.
ئەوەش هاتووە، له كۆبوونهوهكهدا چەندین ڕاسپاردە و پێشنیاز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و کێشەکانی پەیوەندیدار بە جموجۆڵی ئابووری و بازرگانی خرانەڕوو.