ڕاستەوخۆ

سیپان حەمۆ: عێراق بەرپرسە لە هێرشەکانی سەر ڕۆژهەڵاتی سوریا

reset font size increase font size

یاریدەدەری وەزیری بەرگری سوریا بۆ کاروباری ناوچەی ڕۆژهەڵات، سەرکۆنەی هێرشی سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریای کرد و عێراقی بە بەرپرسیار لەو هێرشانە دانا.

سیپان حەمۆ لە ڕاگەیانراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، هێرشەکە لە ڕێگەی چوار درۆنەوە کراوەتە سەر بنکەی قەسەرەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکە كه‌ لە ناو خاکی عێراقەوە ئاڕاستەکراون، بەڵام بەر لەوەی بگەنە ئامانجەکەیان خراونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.

هاوكات، عێراقی بە بەرپرسیار دانا لەم هێرشانە و داوای لە حکومەتی عیراق کرد، ڕێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پەلامارانە کە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە. جەختیشی لەوە کردەوە، خاکی وڵاتانی دراوسێ نابێت ببێتە سەرچاوەی هێرش بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی سوریا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.