بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند، هەر خێزانێک پسوڵەی خۆراکی نەبێت لە وەرگرتنی نەوت و غاز بێبەش نابێت.
ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو خێزانانەی کە پسوڵەی خۆراکیان نیە دەتوانن لەرێگەی پشتگیرییەکەوە کە لە بەڕێوەبەرایەتیی پسووڵەی خۆراکەوە بۆیان دەکرێت، نەوت وغازی پێویست وەربگرن .
گوتیشی، بۆ وەرگرتنی پشتگیرییەکە پێویستە گرێبەستی هاوسەرگیری، فۆرمی خۆراکی ماڵی باوکی هەردوو هاوسەر و کارتی نیشتمانیی هەردوولا پێشکەش بکەن دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکان بکەن و لەوێ پسووڵەی وەرگرتنی نەوت و غازیان بۆ دروست دەکرێت.