ڕاستەوخۆ

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی فریاگوزاری ئێران: 258 ژن بەهۆی جەنگی ئێران-ئەمریکا کوژراون

reset font size increase font size

جەعفەر میعادفەر ئاماری جەنگی 44 ڕۆژەی نێوان ئەمریکا و ئێرانی ڕاگەیاند و دەڵێت، تا ئێستا 258 ژن و 221 کەسی خوار تەمەن 18 ساڵان بەبێ ئەوەی هیچ ڕۆڵێکی سەربازییان هەبێت بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل کوژراون.

دەشڵێت، تیمەکانایان توانیویانە ناسنامەی تەرمی سێ هەزارو 375 ئاشکرا بکەن و تا ئێستا 124 کەسی خوار تەمەن پێنج ساڵان و 70 کەسی خوار تەمەن دوو ساڵان لەهێرشەکاندا گیانیان لەدەستداوە و ئاشکرای کرد، ڕێژەی کوژراوانی قوتابخانەی میناب بەرزبوەتەوە بۆ 168 کەس.

هاوکات ڕایگەیاندووە، زۆربەی هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل لە پارێزگاکانی تاران، خوزستان، لۆڕستان، ئەسفەهان، کرماشان و ئیلام ئەنجامدراون و 26 کارمەندی تەندروستی گیانیان لەدەستداوە و 118 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.