وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاراكردنه‌وه‌ی ئی-پسوولەی ڕاگه‌یاند، كه پێشتر به‌هۆی پڕۆسەی پەرەپێدانی سیستەمەکانی وەزارەته‌كه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك ڕاگیرابوو.
ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارەدانی کارەبا دووبارە بەردەستە و سەکۆی ئی-پسوولە دەگرێتەوە، زانیارییەکانی هاوبەشانی نوێش گواسترانەوە سیستەمی نوێی پسوولەکردن.
ده‌شڵێت، سیستەمی نوێی پارەدانی پسوولەکانی وەزارەتی کارەبا بەشێکە لە کارەبای 24-کاتژمێری پڕۆژەی ڕووناکی، کە ئامانجی باشتکردنی ئەزموونی بەکار‌هێنەرە لەڕێگەی دابینکردنی خزمەتگوزاری پارێزراو لە تەواوی هەرێمی کوردستان.
پێشتر وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند، بەهۆی پڕۆسەی پەرەپێدانی سیستەمەکانی وەزارەتی کارەبا سەکۆی ئی-پسوولە لە كاتژمێری دووی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشەممه 8ـى مانگ ڕادەوەستێت و تاوەکو كاتژمێر چواری به‌یانی ڕۆژی یەکشەممه، 12ـى مانگ ڕاوه‌ستانه‌كه بەردەوام دەبێت.
پڕۆژەی ئی-پسوولە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە مانگی شوبات ڕاگەیەندرا بۆ پارەدانی پسوولە بە شێوەی دیجیتاڵی، پڕۆگرامەكه‌ش لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقه‌وه پەسەند کراوە.