كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له دایكبوانی 2008 و 2009 و 2010 بۆ لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران زیاد ده‌كات.
جومانه غه‌لای گوته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له لێدوانی بۆ نوچه‌تیڤی ڕایگه‌یاند: ملیۆنێك و 120 هه‌زار و 314 كه‌س ئه‌وانه‌ی له دایكبوانی ساڵی 2008 ن له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، ناویان زیاد ده‌كرێت بۆ تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران و ده‌توانن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگبده‌ن.
جومانه غه‌لای ده‌شڵێت، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕه‌زامه‌ندیی داوه له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری زانیارییه‌كان و تۆماركردنی ناوی له دایكبوانی 2008 و 2009 و 2010 و ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی كارتی بایۆمه‌تریی بۆیان.