دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانیی ئیمارات به‌هۆی ئاڵۆزییه ئه‌منییه‌كانه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ڕاگرت، دوای 2 کاتژمێر لە راگرتنی، گه‌شته‌كان ده‌ستیانپێكرده‌وه.
ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانیی ئیمارات ده‌ڵێت، دوای ئاساییبونه‌وه‌ی دۆخه‌كه و هه‌ڵگرتنی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزیی، گه‌شتی فڕۆكه‌وانیی له ئاسمانی وڵاته‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه.
ده‌سته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و بڕیاره‌یان دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی وردی دۆخه‌كه و به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار داوه و به به‌رده‌وامییش چاودێریی وردی دۆخه‌كه و سه‌لامه‌تیی ئاسایشی ئاسمانیی و فڕۆكه‌وانیی ده‌كه‌ن، بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهاتێكی نوێش بڕیاری دیكه‌یان ده‌بێت.