دەزگای تیرۆری عێراق لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکدا دۆزینەوەی چەندین بۆمبی چێندرا و تەقەمەنی ڕاگەیاندووە .
دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکانەوە چەندین حەشارگەی تیرۆریستان لەنێوبراوە و چەندین جۆرى تەقەمەنی و بۆمبی چێندراو دۆزراونەتەوە .
ڕاشیانگەیاندووە، هەوڵە بەردەوامەکانی ئۆپراسیۆن و هەواڵگری دووپات دەکەینەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی وڵاتەکەمان.
هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنبار توانیویانە چەکدارێکی داعش دەستگیربکەن، ئەمەش لەسەر بنەماى بوونى زانیارى هەواڵگری ورد و فەرمانی دادوەری کە لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە دەرچووە.

