ڕاستەوخۆ

ئێران ڕێگری لە گواستنەوەی موڵک و ماڵی هاوڵاتیان دەکات بۆ دەرەوەی وڵات

reset font size increase font size

داواکاری گشتیی ئێران بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تێیدا ڕێکخستنی بریکارنامە (وەکالەت) بۆ گواستنەوەی موڵک و ماڵی ئەو هاوڵاتیانەى لە دەرەوەی وڵات دەژین "تاوەکو کاتێکی نادیار" ڕاگرت و ئەم هەنگاوەش وەک فشارێک بۆ سەر نەیاران و بەشداربووانی خۆپێشاندانەکان دەبینرێت.

محەممەد کازم موەحیدی، داواکاری گشتیی ئێران ڕایگەیاند، فەرمانیان ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوە کردووە کە دەبێت سەرجەم ئەو بریکارنامانەی بۆ گواستنەوەی موڵک و ماڵ ڕێکدەخرێن، ڕەوانەی داواکاری گشتی بکرێن بۆ پێداچوونەوە و وردبینیکردن.

داواکاری گشتیی ئێران بە ڕاشکاوی هۆکاری بڕیارەکەی ڕوون کردەوە و گوتى: "ڕێگە نادەین کەسانێک لە دەرەوەی وڵات دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بۆ بەرژەوەندی دوژمن کار بکەن، بەڵام لە ناوخۆی وڵاتدا خاوەنی بەرژەوەندی ماددی بن."

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و جەنگ، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانى تاراوگە بەشدارییان لە گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا کردووە.

پێشتریش لە هەڵوێستێکی هاوشێوەدا، دەزگای دادوەریی ئێران بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ دوژمن" لیستی ناوی چەندین ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند و وەرزشکاری بڵاوکردەوە کە بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵەکانیانی دابوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.