ڕاستەوخۆ

تائێستا 800 دیلی دەست حکومەتی کاتیی سوریا ئازادکراون

reset font size increase font size

بەگوێرەی هەواڵێکى ئاژانسی هەواڵی هاوار، لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ـى کانوونی دووەمی 2026 نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی تا ئێستا بەگشتی هەزارو 291 دیلی ژێر دەستی هەردوو لا ئاڵوگۆڕییان پێکراوە.

ئاماژە بەوەکراوە، تا ئێستاش پڕۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان له نێوان حکومەتی کاتیی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەردەوامەو دوێنی سێیەم کاروانی دیلەکانی هەسەدە کە لە 400 کەس پێکدەهات گەیشتنە پارێزگای حەسەکە.

ئاشکراشیکردووە، تا ئێستا ژمارەی دیلە ئازادکراوەکانی هەسەدە گەیشتووە 800 کەس و هاوکات 491 دیلی حکومەتی کاتیش لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ئازاد کراون.

قۆناغی یەکەمی پڕۆسەکە له 10ـى ئازاری 2026 دەستیپێکرد و تێیدا 100 دیلی هەسەدە لەلایەن حکومەتی کاتیی سوریاوه له بەرانبەر 100 دیلی لای هەسەدە ئازاد کران. قۆناغی دووەمی پڕۆسەکەش که له 19ـى ئازار ئەنجام درا، 300 دیل لەلایەن حکومەتی کاتی له بەرانبەر 300 دیلی دیکەی لای هەسەدە ئازاد کران.

له قۆناغی سێیەم و کۆتاییدا که له 11ـى نیسانی 2026 ئەنجامدرا، حکومەتی کاتیی سوریا 400 دەستگیرکراوی دیکەی ئازاد کرد، له بەرانبەردا هەسەدە 91 دیلی ڕادەستکرد.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، پێشتر ڕایگەیاندبوو، کۆی گشتیی دیلەکانی ڕۆژاڤا کە لەلای حکومەتی کاتیی سوریان بریتییە لە 1070 دیل.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.