ڕاستەوخۆ

سوریا و دروزەکان دیلەکانیان ئاڵوگۆڕ دەکەن

reset font size increase font size

میدیای حکومەتی سوریا ڕایگەیاندووە، سوریا و لایەنە دروزەکانی سوەیدا لە باشوری سوریا، یەکەم ئاڵوگۆڕی دیلەکانیان ئەنجامدا.

میدیای سوریا دەڵێت، دیمەشق 61 زیندانی دروز، کە لە زیندانی ناوەندیی ئەدرا لە نزیک پایتەخت دەستبەسەرکراون، ئازادکردووە، لە بەرامبەردا هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانیی دروز 25 کارمەندی حکومەتی سوریایان ئازادکردووە.

ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوورەوە ئەنجامدراوە. ستیڤن ساکالیان، سەرۆکی شاندی ICRC لە سوریا ڕایگەیاند، ڕێکخراوەکە هیوادارە ڕێگە خۆش بکات بۆ ئەگەری ئازادکردنی زیاتر و گفتوگۆ لەسەر نیگەرانییە مرۆییەکان، لەنێویاندا چارەنووسی ئەو کەسانەی کە لە دوای توندوتیژییەکانی مانگی تەمموزی ڕابردووەوە بێسەروشوێن بوون.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی حکومەتی سوریا کە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز کردووە، لە دوای ڕوداوەکانی مانگی تەمموزی ساڵی پارەوە لە نێوان دروزەکان و هێزە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق، تائێستا 140هاوڵاتی دروزی لە زیندانی ناوەندیی ئەدرا دەستبەسەرن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.