ڕاستەوخۆ

نامەی پشتیوانیی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە دەست شەڕڤانانی یەپەژە

reset font size increase font size

ژنانی وڵاتانی ناوچەکە لە ڕێگەی شاندێکی تایبەتەوە نامەی پشتیوانیی خۆیان گەیاندە دەست یەکینەکانی پاراستنی ژنان.

لە چوارچێوەی ئەو کەمپەینەی کە لە 26ـی نیساندا لەلایەن پلاتفۆرمی چالاکییە هاوبەشەکانی بزووتنەوە و ڕێکخراوەکانی ژنانەوە دەستی پێکردبوو، ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتیوانیی خۆیان بۆ یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) دووپات کردەوە.

ژنان لە وڵاتانی میسر، لوبنان، سودان و یەمەن، بە جۆش و خڕۆشێکی زۆرەوە کۆمەڵێک نامەیان بۆ دەربڕینی پشتیوانیی ئەو هەڵمەتە و پشتگیریی شەڕڤانان نووسیبوو.

ئەمڕۆ شاندێکی ئەکادیمیای ژنۆلۆژیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە 6 کەس پێکهاتبوون، سەردانی ناوەندی فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ژنانیان کرد.

لەو دیدارەدا، شاندەکە ئەو نامانەی کە لەلایەن ژنان لە وڵاتانی جیاوازەوە بۆ شەڕڤانان نووسرابوون، ڕادەستی فەرماندەیی یەپەژە  کرد. بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمییەوە وەڵامی ئەو نامە و پشتیوانییەی ژنان لە ناوچەکە بدەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.