ڕاستەوخۆ

ئەمریکا فەرماندەیەکی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی لە تورکیا دەستگیرکرد

reset font size increase font size

وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان فەرماندەیەکی باڵای گرووپی چەکداری "کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق"یان بە ناوی (محەمەد باقر سەعد داود ساعدی) تەمەن 32 ساڵ دەستگیرکردووە، بە تۆمەتی داڕشتنی پلانی زیاتر لە 12هێرشی تێرۆریستی بۆ سەر کەنیسە و ناوەندەکانی جوو لە ئەمریکای باکوور و ئەوروپا، کە بەگوێرەی دەقی سکاڵا فیدراڵییەکەی مانهاتنی نیویۆرک، ئەم هێرشانە وەک کاردانەوەیەک لە دژی ململانێکانی پەیوەندیدار بە ئێران پلانڕێژییان بۆ کرابوو.

بە گوێرەی زانیارییەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI)، ساعدی کە پێشتر لەگەڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بینراوە، بە شێوەیەکی تایبەت پلانی هێرشکردنە سەر کەنیسەیەک لە نیویۆرک و دوو ناوەندی ئایینیی جووەکانی لە لۆس ئەنجلۆس و سکۆتسدێڵ داڕشتووە.

 ناوبراو دوای دەستگیرکردنی لە خاکی تورکیا و ڕادەستکردنەوەی بە ئەمریکا، ئێستا ڕووبەڕووی 6 تۆمەتی قورسی ئەمنی بووەتەوە و تا کاتی دادگاییکردنی بەبێ کەفالەت لە دەستبەسەریدا دەمێنێتەوە، لە کاتێکدا پارێزەرەکەی سەرجەم تۆمەتەکان ڕەت دەکاتەوە و دۆسیەکە بە " سیاسی" لەقەڵەم دەدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.