ڕاستەوخۆ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە وڵاتان دەکات سزاکانی ئەمریکا جێبەجێ نەکەن

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا گەمارۆ نوێیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ سەر وڵاتەکەی سەرکۆنە کرد و داوای لە سەرجەم وڵاتانی جیهان کرد پابەندی بڕیارەکانی واشنتن نەبن.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران سزاکانی ئەمریکای بە "تیرۆریزمی ئابووری" ناو برد و ڕایگەیاند کە بەتەواوی نایاسایی و ناڕەوان، هاوکات پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکانن. لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هەموو وڵاتان کراوە کە ئەم سزایانە جێبەجێ نەکەن.

ئەم بەیاننامەیەی تاران دوای ئەوە هات کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گەڕێکی نوێی سزا ئابوورییەکانی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند واشنتن داوای لە سەرجەم وڵاتان کردبوو کە سزاکان جێبەجێ بکەن و هۆشداریشی دابوو کە هەر وڵاتێک یان لایەنێک پابەند نەبێت، ڕووبەڕووی سزای دارایی توند دەبێتەوە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.