ڕاستەوخۆ

ترەمپ: کۆنتڕۆڵی زیاتر لە 65 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی ڤەنزوێلامان کرد

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەپەلە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی گەورەترین ڕێککەوتنی نەوتی لە مێژووی جیهاندا لەگەڵ ڤەنزوێلا ئەنجام داوە، کە کۆنتڕۆڵی زۆرینەی ئەمریکا بۆ زیاتر لە 65 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگ مسۆگەر دەکات.

 بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، بە هۆی هەوڵەکانی مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوە و پێت هەگسێس وەزیری جەنگ، بە هاوکاری لەگەڵ دێلسی ڕۆدریگێز سەرۆکی کاتیی ڤەنزوێلا و بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت، ئەمریکا توانیویەتی دەست بگرێت بەسەر زۆرینەی کۆنتڕۆڵی زیاتر لە 65 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی پشتڕاستکراوەی ڤەنزوێلا، بەبێ ئەوەی هیچ تێچوویەکی بۆ باجدەدەرانی ئەمریکی هەبێت.

ترەمپ جەختی کردەوە کە ئەم مامەڵە " مێژوویییە " یەدەگی نەوتی ئەمریکا زیاتر لە دوو بەرامبەر دەکاتەوە و بە شێوەیەکی بەرچاو خستنەڕووی نەوت زیاتر دەکات، کە دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاو لە نرخی سووتەمەنی بۆ ئەمریکییەکان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم ڕێککەوتنە ڕێگە خۆش دەکات بۆ " سەقامگیری و گەشەی ئابووریی " ڤەنزوێلا و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر دەکات.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.