ڕاستەوخۆ

بە تۆمەتی گەندەڵی؛ دەست بەسەر سامانی 12 پەرلەمانتار و ڕاوێژکاری پێشووی عێراقدا گیرا

reset font size increase font size

بە تۆمەتی گەندەڵی و خراپبەکارهێنانی پۆست بۆ دەوڵەمەندبوونی نایاسایی، دادگەی کەرخ و وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵ و سامانی ١٢ کەسایەتیی سیاسیی بڵاو کردەوە، کە ١١ کەسیان پەرلەمانتاری پێشوون و یەکێکیشیان ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقە.

بەپێی بەڵگەنەمەیەکی بانکی ناوەندیی عێراق، داوا لە سەرجەم بانکە حوکومی و تایبەتەکان کراوە کە دەستبەجێ هەژماری بانکی و پشکەکانی ئەو کەسانە بلۆک بکەن و ڕێگری لە هەر جۆرە مامەڵەیەکی داراییان بکەن.

هاوکات بانکی ناوەندی داوای لە وەزارەتەکانی بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵ، فەرمانگەی تۆماری خانووبەرە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ و دەسەڵاتی باج کردووە ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ دەستبەسەرداگرتنی موڵک و سامانی نەگوێزراوە و گواستراوەیان.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە سەرجەم ئەو کەسانە لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی حکومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.