کۆشکی کرملین ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی لووتکەی سەرکردەکانی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهایدا کە بڕیارە لە ٣١ی ئاب تا ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە شاری بیشکەکی پایتەختی قیرغیزستان بەڕێوە بچێت، سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆ دەبێتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی کرملین، لەم کۆبوونەوەیەدا دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە دۆخی دەریای ڕەش و قەیرانی ئۆکراینا بە قووڵی تاوتوێ دەکرێن.
لووتکەی ئەمساڵی شانگهای کە هاوکاتە لەگەڵ بیست و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکە، بایەخێکی تایبەتی هەیە و تێیدا سەرنج دەخرێتە سەر پرسەکانی ئاسایشی هەرێمی، هاریکارییەکانی ئابووری و وزە، پەرەپێدانی ڕاڕەوەکانی گواستنەوە و بەکارهێنانی دراوە خۆجێییەکان لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکاندا.