مستەفا چیفتچی، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە سەردانێکیدا بۆ پارێزگای هەکاری ڕایگەیاند، پڕۆژەی "تورکیای بێ تێرۆر" بە تەواوی جێبەجێ کراوە و بەردەوام دەبێت و سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنێت.
مستەفا چیفتچی و شاندێکی هاوڕێی، ئەمڕۆ یەکشەممە (12ی تەممووزی 2026)، سەردانی بنکەی سەربازیی مۆدیولاری کۆماندۆی "زیرڤین تێپە"یان لە قەزای شەمدینانی سەر بە پارێزگای هەکاری کرد.
وەزیری ناوخۆ لە نزیکەوە لەگەڵ هێزەکانی جەندەرمە کۆبووەوە و لە لایەن فەرماندە سەربازییەکانەوە زانیاری لەسەر دۆخی ئەمنیی ناوچەکە و چالاکییەکان وەرگرت.
چیفتچی ئاماژەی بە پێگەی ستراتیژیی ئەو بنکە سەربازییە دا و گوتی: "ئەم شوێنە تەنیا 7.5 کیلۆمەتر لە سنووری ئێران و 28 کیلۆمەتر لە سنووری عێراقەوە دوورە.
لە کۆتایی قسەکانیدا، مستەفا چیفتچی گەشبینیی خۆی بۆ داهاتووی پرۆسەکە نیشاندا و گوتی: "لە ژێر سەرکردایەتیی سەرۆککۆمارماندا، پڕۆژەی پڕۆسەی چارەسەریی' کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەردەوام دەبێت و دەگاتە سەرکەوتن. من کەمترین گومانیشم لە سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە نییە."