ڕاستەوخۆ

حزبی زەحمەتکێشان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە

reset font size increase font size

ئەمڕۆ حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بارەگای فەرمیی خۆی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد؛

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی کۆتایهێنان بە لێکترازان و یەکخستنی گوتاری سیاسیی نێوان لایەنەکان کردەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لە دوای کۆبوونەوەکە، حزبی زەحمەتکێشان پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ پڕۆژەی پێکهێنانی ئەنجوومەنێکی سیاسی و هەر دەستپێشخەرییەکی دیکە ڕاگەیاند کە ئامانج لێی یەکخستنی گوتاری سیاسیی کوردستانی و کۆتایهێنان بێت بە دووبەرەکیی نێوان هێزە سیاسییەکان.

هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ئاماژە بەوە کرا کە لەم قۆناغ و دۆخە هەستیارەدا، هیچ بەدیلێک بۆ یەکڕیزی لە هەرێمی کوردستاندا نییە و کاتی ئەوە هاتووە تەواوی لایەنەکان ناکۆکییەکانیان وەلابنێن و بەرەی پێکهەوەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکان بەهێز بکەن.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.