بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکان و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری پڕوشکە باران، نمەباران و هەورەتریشقە هەیە.
خێرایی با لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان زیاد دەکات و پلەکانی گەرماش بە ڕێژەی 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
هەروەها کاریگەریی بارستەهەوایەکی فێنک ڕوو لە ناوچەکە دەکات و کەشوهەوا دەبێتە ساماڵ و پەڵەهەور، لەگەڵ دابەزینێکی بەرچاوتر کە پلەکانی گەرما بە نزیکەی 3 تا 5 پلەی سیلیزی نزمتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی (دووشەممە):
|
شار و ناوچە |
پلەی سیلیزی |
|
هەولێر |
37 |
|
پیرمام |
35 |
|
سلێمانی |
36 |
|
هەڵەبجە |
38 |
|
چەمچەماڵ |
38 |
|
دهۆک |
36 |
|
زاخۆ |
37 |
|
ئاکرێ |
39 |
|
گەرمیان |
42 |
|
حاجی ئۆمەران |
26 |