ڕاستەوخۆ

وەزارەتی پەروەردە جێبەجێکردنی سیستمی پەڕینەوە (عبور) و بڕیاری بەخشینی پێنج نمرەی دواخست

reset font size increase font size

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گشتاندنێکدا بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، زنجیرەیەک بڕیاری نوێی سەبارەت بە سیستمی پەڕینەوە (عبور) و بڕیاری بەخشینی پێنج نمرەکە ڕاگەیاند.

بە گوێرەی نووسراوێک، کە واژۆی نورەدین عوسمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی تاقیکردنەوەکانی لەسەرە و پشت بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت لە رێکەوتی 10ی ئەیلوولی 2026 دەبەستێت، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دراون:

- هەڵوەشاندنەوەی بابەت و سیستمی پەڕینەوە بۆ سەرجەم پەیمانگەکان هەڵپەسێردراوە و کارکردن بەم بڕیارە تاوەکو ساڵی خوێندنی (2027-2028) بەردەوام دەبێت.

- هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەرچوون لە یەک بابەت (بە نمرەی 40 و زیاتر) بۆ پۆلەکانی 4 تاوەکو 11 تاوەکو ساڵی خوێندنی (2027-2028) دواخرا.

ئاماژە بەوە کراوە، پێویستە خوێندکار دوای سوودمەندبوون لە بڕیاری بەخشینی پێنج نمرەکە، سەرجەم بابەتەکانی بە نمرەی دەرچوون (50 و بەسەرەوە) بەدەستبهێنێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.