بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بەغداد پێشوازی لە محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکوک کرد و لە دیدارەکەدا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان پێکهاتەکانی شارەکە کرایەوە.
لەو دیدارەدا کە لە "ماڵی مام" لە بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە کەرکوک نموونەی باڵای پێکەوەژیان و تەبایی نێوان نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکانە.
باسی لەوەش کرد پێویستە سەرجەم لایەنەکان پێکەوە کار بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و دابینکردنی مافە ڕەواکانی دانیشتووانی شارەکە بێ هیچ جیاکارییەک بکەن.