ڕاستەوخۆ

پەرستارەکەی باکووری کوردستان بەهۆی پشتگیریکردنی ژنانی ڕۆژاڤا لە کارەکەی دەرکرا

reset font size increase font size

پەرستار ئیکرا ئاڤجی، کە بەشداری لە هەڵمەتی کەزی بۆ پشتگیریکردنی ژنانی ڕۆژاڤا کردبوو، لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەکانەوە لە کارەکەی دەرکرا.

ئیکرا ئاڤجی، ئەو پەرستارەی لە پەرچەکردارێکدا بەرامبەر بە پێشێلکارییەکانی دژ بە ژنان لە ڕۆژاڤا بەشداریی لە هەڵمەتی "کەزی" کردبوو، لەسەر کارەکەی لە نەخۆشخانەیەکی گشتیی تورکیا لادرا.

ناوبراو لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردەوە، کە بەهۆی هەڵوێستەکەیەوە پیشەکەی لەدەستداوە و نووسیویەتی: "بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر توندوتیژی و کوشتنی ژنان، قژم هۆنییەوە. باجەکەی بۆ من پیشەکەم بوو، حەقم حەرام بێت."

جێی باسە، ناوبراو پێشتر لە مانگی کانونی دووەمی ئەم ساڵدا بەو هۆیەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرابوو و دواتر بە مەرجی چاودێریی دادوەری ئازاد کرابوو، پێش ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستییەوە لێپێچینەوەی کارگێڕیی لەگەڵدا بکرێت و لە کارەکەی دوورخرێتەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.