مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مەهدی زانا، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی ئامەد، پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی لەیلا زانای هاوژینی و بنەماڵەکەی کرد.
لە پەیامەکەیدا کە ڕۆژی شەممە 29ی ئابی 2026 بڵاوکرایەوە، مەسعود بارزانی خەمباریی خۆی بۆ کۆچی دوایی ئەو کەسایەتییە دیارە دەربڕی و ڕایگەیاند: "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییم پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی كوردپەروەر و خەباتگێڕی مەهدی زانا و هەروەها خوشكی بەڕێزم (لەیلا زانا) هاوژینی خوالێخۆشبوو مەهدی زانا و تەواوی كەسوكار و دۆست و ئاشنایانیان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خودای گەورە داواکار بوو ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە بنەماڵە و تەواوی کەسوکاری ببەخشێت.