ڕاستەوخۆ

کەجەکە سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی مەهدی زانا بڵاودەکاتەوە

reset font size increase font size

دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کەجەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری کورد، مەهدی زانا دەربڕی و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و گەلی کوردستان کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، مەهدی زانا لە ساڵانی 1960ەوە لە ناو پارتی کرێکارانی تورکیای سۆسیالیستدا کاری سیاسی کردووە و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە هێنانەپێشەوەی پرسی کورد. هەروەها وەک سەرۆک شارەوانییەکی نیشتمانپەروەر لە ئامەد خزمەتی کردووە و دوای کودەتا سەربازییەکەی 12ی ئەیلوولی 1980، بەهۆی بەرگریکردن لە ناسنامەی کورد و بەشداری لە تێکۆشانی ئازادیدا دەستگیرکراوە.

کەجەکە جەختی لەوەش کردەوە، مەهدی زانا لە زینداندا ساڵانێکی درێژ شایەتحاڵی بەرخۆدانی مێژوویی بووە، و جەختیان کردەوە کە خەون و ئاواتی ناوبراو بۆ ئازادیی گەلی کورد و دامەزراندنی تورکیایەکی دیموکراتیک بە دڵنیاییەوە دێتە دی.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.