بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە دوو ڕاگەیەندراودا دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بڕینەوەی داری سرووشتی لە ناحیەی بەرزنجە و سووتانی 22 دۆنم پۆش و پاوانی لە ناحیەی سیتەک ئاشکرا کرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە لە سنووری گوندی "شوکێ" هەڵمەتێکیان ئەنجامداوە.
لە هەڵمەتەکەدا هاووڵاتییەک بە تۆمەتی بڕینەوەی داری سرووشتی دەستگیرکراوە، هاوکات دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی، مشارەکەی و ژمارەیەک داری بڕاوەی سرووشتیدا گیراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گەورەکردنی تاوانەکە گیراوەتە بەر.
لە لایەکی دیکەوە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند کە لە 11ی ئەم مانگەدا بەهۆی کەوتنەوەی دوو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری شارەدێی سیتەک و گوندی "نۆدێ"، زیانێکی زۆر بە ژینگەی ناوچەکە گەیشتووە.
لە ئەنجامی ئاگرەکدا زیاتر لە 22 دۆنم پۆش و پاوانی سرووشتی و چەندین ڕەز و باخی هاووڵاتییان سووتاون.