ماوەی 14 ساڵە پرۆژەی ئاوی ئاکرێ دەست بە دروستکردنی کراوە و تاوەکو ئێستا تەواو نەبووە، خەڵکی قەزاکەش چاوەڕێی تەواوبوونی پرۆژەکەن بۆ ئەوەی لە کێشەی کەمئاوی ڕزگاریان بێت، چونکە بەشیکی زۆریان تاوەکو ئیستاش لە هاویناندا بە تانکەر ئاو دەکڕن.
سەرپەرشتیاری پرۆژەکەش دەڵێت، ئەگەر تەواو بکرێت، بۆ ماوەی زیاتر لە بیست ساڵ کێشەی کەمئاوی لە ئاکرێ چارەسەر دەکات