ڕاستەوخۆ

تەنیا 3 ڕۆژ ماوە بۆ کۆتاییهاتنی وادەی لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا

reset font size increase font size

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەنیا سێ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییهاتنی وادەی لێخۆشبوون لە قەرزی کۆنی کارەبا، و جەختی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک وادەکە درێژ ناکرێتەوە و ڕۆژی پێنجشەممە، 10ی ئەیلوول، دەرگای ئەم دەرفەتە بە یەکجاری دادەخرێت.

بەپێی زانیارییەکانی پرۆژەی ڕۆووناکی، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 575 هەزار هاوبەش لە بڕیارەکە سوودمەند بوون و قەرزەکانیان داوەتەوە، کە 75٪ـیان لە ڕێگەی سیستەمی "ئی-پسوولە"وە مامەڵەکانیان ئەنجام داوە.

 بۆ کارئاسانیی زیاتر بۆ هاووڵاتییان، کاتی دەوامی هۆبەکانی فرۆشتنی وزە درێژ کراوەتەوە و ڕۆژانە لە کاتژمێر 08:30ـی بەیانی تاوەکو 04:00ـی ئێوارە کراوە دەبن.

حکومەت هۆشداری داوە کە دوای تەواوبوونی ئەم مۆڵەتە، ئەنجوومەنی وەزیران ڕێکاری نوێ بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرێتەبەر کە قەرزەکانیان ناگێڕنەوە.

هەروەها جەخت کرایەوە کە پسوولەی مانگانەی پرۆژەی ڕووناکی هیچ داشکاندنێک ناگرێتەوە و ئەگەر هاووڵاتییان لە ماوەی 50 ڕۆژدا پارەکەی نەدەن، سیستەمەکە بە شێوەیەکی خۆکار کارەبایان دەپچڕێنێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.