لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئالان سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند کە ٣٢ باڵەخانەی نوێی خوێندن ئامادە کراون و لە سبەینێ سێشەممەوە مامۆستایان دەگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی ڕاهێنان.
سەبارەت بە پرسی جلوبەرگی خوێندکاران، وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەدا کە دیزاینی جلوبەرگ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و هیچ گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکدا نەکراوە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە نرخی جلوبەرگی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو هەرزانتر دەبێت.