ڕاستەوخۆ

وەزارەتی تەندروستی: سیستەمی بانکی خوێن لە هەولێر دیجیتاڵی کرا و ڕۆژانە زیاتر لە 200 هاووڵاتی خوێن دەبەخشن

reset font size increase font size

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمی بانکی خوێنی لە هەولێر کردە دیجیتاڵی، بەمەش پرۆسەی بەخشینی خوێن بە بێ ڕۆتین و بە خێراییەکی زۆرتر بەڕێوە دەچێت بۆ دابینکردنی پێداویستییە بەپەلەکانی نەخۆشخانەکان، تووشبووانی تالاسیمیا و شێرپەنجە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی، ڕۆژانە لە نێوان ٢٠٠ بۆ ٢٤٠ هاووڵاتی سەردانی سەنتەری بانکی خوێن لە هەولێر دەکەن و ڕۆژانە ٩٠ بۆ ١٢٠ بوتڵ خوێن ڕەوانەی نەخۆشخانەکان دەکرێت؛ لەوانەش سەنتەری تالاسیمیا کە ڕۆژانە پێویستی بە ٥٠ بۆ ٦٠ بوتڵ هەەیە، نەخۆشخانەی نانەکەلی کە ٢٠ بۆ ٤٠ بوتڵ و بەشەکانی گورچیلەی دەستکردیش کە ١٠ بۆ ٢٠ بوتڵ خوێنیان بۆ دابین دەکرێت.

 دیجیتاڵکردنی ئەم سیستەمە هاوکارێکی سەرەکی دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و خێراکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.