ڕاستەوخۆ

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: نرخی لیتری بەنزینی نۆرماڵ بە 750 دینار جێگیر دەکرێت

reset font size increase font size

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا پاڵپشتیی دارایی بۆ بەنزینی بازرگانی دابین بکات، بە مەرجێک نرخی هەر لیترێک بەنزینی جۆری (نۆرماڵ) لە بەنزینخانەکاندا بە 750 دینار جێگیر بکرێت.

بەپێی فەرمانێکی وەزاری کە لە ڕێکەوتی 13-08-2026 دەرچووە، جیاوازیی نێوان نرخی فرۆشتن و نرخی ڕاستەقینەی بازاڕ لەلایەن حکومەتەوە دابین دەکرێت.

هەروەها وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینەکە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان، ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکان بەڕێوە دەچێت، و دەبێت کوالێتیی بەنزینەکەش بەپێی ڕێنماییە تەندروستی و ژینگەییەکان بێت.

کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت، جەختی کردووەتەوە کە ئەم فەرمانە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.