ڕاستەوخۆ

دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی دانە گاز کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات

reset font size increase font size

قارەمان سلێمان، بەڕێوەبەری گشتیی دابەشکردنی کارەبا ڕاگەیاند، بە دەستپێکردنەوە و زیادبوونی پلەبەندیی بەرهەمی دانە گاز، دۆخی کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە باشبوون دەکات و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان زیاد دەکات.

هاوکات بەرپرسێکی وەزارەتی کارەبا ئاشکرای کرد، لە ئەگەری نەبوونی مەترسیی ئەمنی، 24 کاتژمێر دوای ڕەوانەکردنی گاز لە ڕێگەی بۆرییەکانەوە بۆ وێستگەکان، دابەشکردنی کارەبا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

شاکر واجد شاکر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دانە گاز جەختی کردەوە، تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەگەیەننەوە 100%. ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت، لە 16ی تەممووزی 2026 بەهۆی ڕەوشی ئەمنییەوە کارکردن لە کێڵگەکە بە کاتی ڕاوەستا و بووە هۆی کەمبوونەوەی 2500 مێگاوات کارەبا.

دانە گاز ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی گەرەنتیی ئەمنی لە بەرزترین ئاستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بەرهەمهێنانیان لە کێڵگەکە دەستپێکردووەتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.