ڕاستەوخۆ

کەشناسی عێراق: سبەی لە هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

reset font size increase font size

دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ڕایگەیاند که‌ لەگەڵ دەستپێکی هەفتەی نوێدا، شەپۆلێکی بارانبارینی کەم و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ده‌گرێته‌وە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، دۆخی کەشوهەوا لە ڕۆژانی داهاتوودا بەم شێوەیە دەبێت:

ڕۆژی یەکشەممە: ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە نێوان هەور و هەتاودا دەبێت و لە هەندێک ناوچەدا ئەگەری بارانبارین هەیە، لە کاتێکدا پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەبن و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەسەریاندا نایەت.

ڕۆژی دووشەممە: پلەکانی گەرما لە سەرانسەری هەرێم دەست بە نزمبوونەوە دەکەن و ئەگەری بارانبارینی کەم و نمەباران لەگەڵ هەورەبروسکە ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ڕۆژی سێشەممە: کاریگەریی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوامی دەبێت و سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.