ڕاستەوخۆ

بزووتنەوەی گۆڕان کۆنگرەی نائاسایی دەبەستێت و باڵی ناڕازیش تانە لە بڕیارەکانی کۆمسیۆن دەدات

reset font size increase font size

سەرەڕای ناڕەزایەتی و هەڵوێستی باڵی گردی زەرگەتە، بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەکاری دەکات بۆ بەستنی سێیەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی لە شاری سلێمانی، بە مەبەستی یەککلیکردنەوەی پۆستی ڕێکخەری گشتی و هەڵبژاردنەوەی دانا ئەحمەد مەجید.

بڕیارە کۆنگرەکە بە ڕەزامەندیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت و پێویستی بە بەشداریی لانی کەم ٢٥١ ئەندام هەیە. لە بەرانبەردا، هەڵسوڕاوانی گردی زەرگەتە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایان گەیاند کە قبوڵکردن و شەرعیەتدان بە ئەندامێتیی دانا ئەحمەد مەجید، سەرپێچییەکی ئاشکرای کۆمسیۆنە و بە فەرمی تانەیان لە بڕیارەکەی داوه و لە ڕێگەی دادگاوە هەوڵی پووچەڵکردنەوەی دەدەن.

ململانێ ناوخۆییەکانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان دوای کۆنفرانسی شوباتی ڕابردوو لە کەرکووک قووڵتر بوونەوە، کاتێک باڵی گردەکە بە پاساوی نەبوونی ناوی دانا ئەحمەد مەجید لە دەستەی گشتیدا، هەڵبژاردنی ناوبراویان وەک ڕێکخەری گشتی ڕەت کردەوە.

ئێستاش بە بەستنی ئەم کۆنگرەیە، لایەنگری دانا ئەحمەد مەجید دەیانەوێت پاش ئەوەی کۆمسیۆن لە نووسراوی ١٨ی ئابدا ڕەزامەندیی داوە ناوبراو بە ئەندامی دەستەی گشتی هەڵبژێردرێت، جارێکی تر ناوبراو وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە دیاری بکەنەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.