قەزای حەویجە، کە زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر بەدەستی کورد ئاوەدانکرایەوە، ئەمڕۆ بەهۆی هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکانەوە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، دانیشتوانە کوردەکەی ڕۆژ بەڕۆژ کەم دەبێتەوە و ئەمڕۆ بۆ کەمتر لە دە خیزان دابەزیوە.
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە نووچە تیڤی گوت، گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە کێشە لەسەرەکان، بەزیان بۆ پێکەوەژیانی نەتەوەکان دەشکێتەوە.