سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و ڕادەگەیەنێت، پشکی هەرێم بەپێی بەدواداچوون و ڕاپرسییەکان 14.14٪ـە، و ئەنجومەنی وەزیران هەر رێژەیەک لەوە کەمتر بێت بە توندی ڕەتیدەکاتەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاشکرای کرد، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا 14.14٪ـە، ئەوەش بەبێ هەژمارکردنی ناوچە دابڕێنراوەکان، کە لە ئەگەری هەژمارکردنیان ڕێژەکە زۆر لەوە زیاتر دەبێت.
هاوکات جەختی لەوەش کردەوە که هیچ بڕیارێکی کەمتر لەو ڕێژەیە دادپەروەرانە نییە و بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەواوی ڕەتکردنەوەی خۆیان بۆ هەر هەوڵێکی لەو شێوەیە ڕاگەیاند.