حکومەتی هەرێمی کوردستان بازنەی سوودمەندبووان لە بڕیاری درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ کەسوکاری شەهیدان فراوانتر دەکات و کوردانی فەیلی و کەسوکاری شەهیدانی فیدراڵیش دەگرێتەوە.
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕگەیەکی تایبەت بە ڕێنماییەکانی یاسای خانەنشینیی هەموار کردەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە 17ی ئەیلولی 2026دا فەرمانی نوێی ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە 11760 و بڕگەی سێیەم/2 دەرچووە کە تێیدا بڕیار دراوە مافی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 65 ساڵ.
جگە لە کەسوکاری شەهیدانی هەرێمی کوردستان، ئەو فەرمانبەرانە بگرێتەوە کە کەسوکاری پلە یەک و دووی شەهیدانی کوردی فەیلین، یان کەسوکاری پلە یەک و دووی ئەو شەهیدانەن، کە ب گوێرەی یاسای دەزگای شەهیدانی فیدراڵی ژمارە دووی ساڵی 2016ی هەموارکراو تۆمار کراون.
بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە و سۆدمەندبوونی فەرمانبەران، پێویستە بەڵگە فەرمییەکان لەلایەن دەزگای شەهیدانی فیدراڵییەوە پێشکەش بكرێن تاوەکو دۆسیەکانیان پشتڕاست بكرێتەوە.