ڕاستەوخۆ

پێشمەرگەی دێرین هەڵۆ ئەحمەد لە زنجیرە چیاکانی هیمالایا ئاڵای کوردستانی بەرز کردەوە

reset font size increase font size

هەڵۆ ئەحمەد گرێدەر، پێشمەرگەی دێرین و زیندانیی سیاسیی پێشوو کە ئێستا دانیشتووی دانیمارکە، لە درێژەی چالاکییە وەرزشی و شاخەوانییەکانیدا گەیشتە زنجیرە چیاکانی هیمالایا و ئاڵای کوردستانی لەسەر بەرز کردەوە.

ناوبراو کە تەمەنی ٥٩ ساڵە، لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە دا کە گیانی خەبات و پێشمەرگایەتی هێشتا لە گیانیدا ماوە، بەڵام شێوازی خەباتەکەی گۆڕیوە و بڕیاری داوە لە هەر شوێنێک و بەسەر هەر شاخێکدا سەربکەوێت، ئاڵای کوردستان لەگەڵ خۆی هەڵبگرێت.

هەڵۆ ئەحمەد ڕوونیشی کردەوە کە ئەوان توانیویانە بگەنە یەکەم خاڵی جێگیر لە دامێنی چیای ئێڤرێست، بەڵام بەهۆی خراپی و مەترسیی کەشوهەواوە، لەلایەن تیمە پەیوەندیدارەکانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە بگەڕێنەوە و بۆیە نەیانتوانیوە درێژە بە گەشتەکەیان بدەن. ناوبراو لە ڕێگەی گرتە‌یەکی ڤیدیۆییەوە دیمەنی گۆڕستانەکانی دامێنی چیای ئێڤرێستیشی تۆمار کردووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.