ڕاستەوخۆ

کەجەکە: هیچ یاسا و بڕیارێکی سەپێندراو قبووڵ ناکەین؛ گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەردەوامە

reset font size increase font size

هاوسەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا تەواوی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە لە میدیاکانی تورکیادا لەبارەی دەرکردنی "یاسای چوارچێوە" بۆ پڕۆسەی چارەسەری بڵاودەکرێنەوە، و ڕایگەیاند کە ئەوان هیچ جۆرە بڕیار و یاسایەکی سەپێندراو قبووڵ ناکەن.

کەجەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هەر هەوڵێک بۆ دەرکردنی یاسایەکی نوێ بەبێ ڕاوێژکردن لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان و بزووتنەوەکەیان، وەک پیلانگێڕی و سەپاندن دەبینن.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەو بابەتانەی لە میدیاکانی تورکیادا بڵاودەکرێنەوە لەگەڵ کرۆکی پڕۆسەی ڕاستەقینەی چارەسەریدا ناگونجێن، و دەسەڵاتی تورکیا دەیەوێت ئەو پێشنیازانەی کە ئۆجەلان لە دیداری 24ـی ئایاردا پێشکەشی کردبوون، بە لاڕێدا ببات و وەها نیشانیان بدات کە بابەتێکی نوێن.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە دوای دیداری 24ـی ئایارەوە، چیدی هیچ دیدار و پێوەندییەک لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالاندا ئەنجام نەدراوە، گۆشەگیریی توندی سەر ناوبراو لە زیندانی ئیمراڵی وەک خۆی بەردەوامە و هیچ ڕێکارێکی نوێ لەو بارەیەوە جێبەجێ نەکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.