ڕاستەوخۆ

ئەمریکا دەستی بە پێداچوونەوەی بوونی سەربازیی خۆی لە ئەوروپا کرد

reset font size increase font size

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ڕەسمی ڕایگەیاند، دەستی بە پێداچوونەوەی سەرانسەری لەسەر بوونی سەربازیی خۆی لە کیشوەری ئەورووپا کردووە. ئەم هەنگاوە دوای لێدوانەکانی پێت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا دێت، کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی هاوپەیمانیی ناتۆدا ڕایگەیاندبوو.

لە ئێکسی تۆڕی کۆمەڵایەتیدا، ئۆلبرێدج کۆلبی، بریکاری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئاشکرای کرد، ئەم پێداچوونەوەیە ڕاستەقینە و کردارەکی دەبێت، ئامانج لێی ئەوەیە ناتۆ بە شێوەیەکی خێرا و گەڕانەوەنەکراو هەنگاو بنێت بەرەو ئەوەی ئەوروپا خۆی بەرپرسیارێتیی سەرەکیی بەرگریی تەقلیدیی خۆی بگرێتە ئەستۆ. کۆلبی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجامی ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی خێراکردنی گواستنەوەی ناتۆ بۆ هاوپەیمانییەکی بەهێزتر، دادپەروەرانەتر و بەردەوامتر.

ئەمە لە کاتێکدایە، واشنتن ڕەخنەی زۆر توندی ئاڕاستەی ئەو وڵاتە ئەورووپییانە کردووە کە ڕەتیان کردەوە ڕێگە بە هێزەکانی ئەمریکا بدەن بنکەکانی ناتۆ لەسەر خاکی وڵاتەکانیان بەکار بهێنن لە کاتی جەنگی دژ بە ئێراندا.

هاوکات پێت هێگسێت هۆشداریی دابوو، کە ئەگەر هەندێک وڵات پابەندی بەڵێنەکانیان نەبن لە تەرخانکردنی لانی کەم 5%ی بەرهەمی ناوخۆییان بۆ خەرجیی ئەمنی تاوەکو ساڵی 2035 (کە 3.5%ی بۆ کەرتی سەربازی دەبێت)، ئەوا ئەمریکا بەشداریی دارایی خۆی لە بودجەی هاوپەیمانییەکەدا کەمدەکاتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.