لە 75ەمین ساڵیادی پەیماننامەی پەنابەراندا، دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەسەر پاراستنی مافی پەنابەری و جێبەجێکردنی بنەمای «نەگەڕاندنەوە» کردەوە.
ئەم پەیماننامەیە، کە دوای جەنگی جیهانیی دووەم پەسەند کرا و تاوەکو ئێستا 149 دەوڵەت پێوەی پابەندن، بنەمای سەرەکیی پاراستنی نێودەوڵەتییە. بە گوێرەی بنەمای نەگەڕاندنەوە، هیچ دەوڵەتێک مافی ئەوەی نییە پەنابەران بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو وڵاتانەی تێیاندا ڕووبەڕووی ئەشکەنجە یان جۆرەکانی دیکەی ستەم دەبنەوە.
ئەم بەڵگەنامە یاساییە لە کاتێکدا یاد دەکرێتەوە، بە گوێرەی ئامارەکانی ساڵی 2025، بەهۆی بوونی زیاتر لە 130 جەنگی چەکداری لە جیهاندا، ژمارەی ئاوارەکان گەیشتووەتە 41.6 ملیۆن کەس
هاوکات نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد کە 70%ی پەنابەران لەلایەن وڵاتانی خاوەن داهاتی کەم و ناوەنجییەوە حەواندنەوە و سەرپەنایان بۆ دابین دەکرێت، ئەمەش بارگرانییەکی زۆری خستووەتە سەر ئابووریی ئەو دەوڵەتانە.