ڕاستەوخۆ

پڕۆژەی ڕووناکی: 60٪ی هاوبەشانی ماڵان هیچ قەرزێکی کۆنیان لەسەر نەماوە

reset font size increase font size

پڕۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاند، کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو (پێنجشەممە، 10ی ئەیلولی 2026) دوایین وادەیە بۆ سوودمەندبوون لە بڕیاری داشکاندنی قەرزی کارەبای پێش پڕۆژەکە و کاتەکە بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پڕۆژەی ڕووناکی، تاوەکو ئێستا 750 هەزار هاوبەش لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان سوودیان لە بڕیاری داشکاندنەکە وەرگرتووە و 60٪ی هاوبەشانی ماڵان هیچ قەرزێکی کۆنیان لەسەر نەماوە، هاوکات نیوەی ئەو کەسانەشی قەرزیان لا ماوە، بڕەکەی کەمترە لە 200 هەزار دینار.

پڕۆژەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هاوبەشان دەتوانن تاوەکو کاژێر 12:00ی ئەمشەو لە ڕێگەی (ئی-پسوولە) یان سەردانیکردنی فرۆشیارانی وزە قەرزەکانیان بدەنەوە. بۆ ئەم مەبەستەش کاتی کاری فرۆشیارانی وزە درێژ کراوەتەوە.

ئەم هەڵمەتە لە دوای بڕیارەکەی 3ی ئابی حکومەتی هەرێمی کوردستان هات، کە تێیدا 50٪ی داشکاندن بۆ قەرزی ماڵان و کشتوکاڵ و 25٪ بۆ قەرزی پیشەسازی، بازرگانی و میری دیاری کرابوو.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.