ڕاستەوخۆ

کۆمپانیای گەڵف کیستۆن بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی شێخان ڕاگرت

reset font size increase font size

دوای تێکچوونی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، کەرتی وزە لە هەرێمی کوردستان تووشی شۆکێکی بەهێز بووە؛ لە نوێترین پێشهاتدا کۆمپانیای گەڵف کیستۆنی بەریتانی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی شێخان ڕاگرت، کە پێشتر ڕۆژانە زیاتر لە 45 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێنا.

ئەم بڕیارەی گەڵف کیستۆن دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەریەکە لە کۆمپانیاکانی دانەغاز و ئێچ کەی ئێن (HKN) بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکانەوە کار و چالاکییەکانیان بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرتبوو.

ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیای دانەغاز تەنیا کەرتی نەوتی نەگرتووەتەوە، بەڵکو کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کەرتی وەیەکەکان و تۆڕی نیشتمانیی کارەباش داناوە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی زیاتر لە 2,500 مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستاندا.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.