ڕاستەوخۆ

هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد دەستی لەکارکێشایەوە

reset font size increase font size

دۆغان هاتون، هاوشارەوانی شاری گەورەی ئامەد، بە شێوەیەکی فەرمی دەستلەکارکێشانەوە و کشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند؛

ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ڕەخنەکانی گەل و لە چوارچێوەی "پڕەنسیپی کشانەوە"ی کۆنفرانسی ئیدارە خۆجێییەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلانی (دەم پارتی).

لە ڕاگەیەندراوێکی نووسراودا کە ئەمڕۆ 20ی تەممووزی 2026 بڵاوکرایەوە، دۆغان هاتون ئاماژەی بەوە کرد کە لە هەڵبژاردنەکانی 31ی ئاداری 2024دا بە بەدەستهێنانی نزیکەی %65ی دەنگەکان لەلایەن خەڵکی ئامەدەوە بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردرا، بەڵام لە دوای هەڵسەنگاندنەکانی کۆنفرانسی ئیدارە خۆجێییەکانی پارتییەکەی، گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە نەیتوانیوە وەک پێویست وەڵامدەرەوەی داواکارییەکانی جەماوەر بێت.

 هاتون ئاشکراشی کرد کە کێشەی تەندروستی و ئەنجامدانی سێ نەشتەرگەریی قەستەرەی دڵ (ئەنجیۆ) بەربەستی جدییان لە بەرامبەر بەردەوامبوونی دروست کردبوو.

دۆغان هاتون ڕوونیشیکردەوە کە داواکاریی کشانەوەکەی پێشکەشی دامەزراوە پێوەندیدارەکانی دەم پارتی کردووە و لەلایەن پارتییەوە پەسەند کراوە. هاتون جەختی کردەوە کە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و دیموکراسیی گەل تەنیا بە پۆست و پلەوە بەستراوەتەوە نییە و لە بوار و ڕەهەندی دیکەدا بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان.

 

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.