ڕاستەوخۆ

ئیلهام ئەحمەد: گۆڕانکاریی گرنگ لە ناوچەکەدا دروستبووە و قۆناغێکی نوێ دەستیپێکردووە

reset font size increase font size

ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند، گۆڕانکاریی گرنگ لە ناوچەکەدا دروستبووە و قۆناغێکی نوێ دەستیپێکردووە کە لە سەردەمی شەڕ قورستر دەبێت و ئێستا کاتی بونیادنانی دادپەروەری، ئاشتی و دیموکراسییە.

دوێنێ ئێوارە، مەزڵوم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری سوریا، و ئیلهام ئەحمەد، سەردانی مەزارگەی شەهید دەلیل سارۆخانیان لە شاری قامیشلۆی ڕۆژاڤای کوردستان کرد.

لەمیانەی ئەو سەردانەدا، ئیلهام ئەحمەد وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا که لەماوەیەکی کورتدا گۆڕانکاریی گەورە لە ناوچەکەدا هاتووەتە ئاراوە و دۆخەکە چووەتە قۆناغێکی نوێوە. جەختیشی لەوە کردەوە که ئەم قۆناغە نوێیە لە سەردەمی شەڕ و پێکدانان قورستر و هەستیارتر دەبێت.

هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر ئەوەشی خستە ڕوو که ئێستا قۆناغی بونیادنانی دادپەروەری، ئاشتی و دیموکراسییە، و لە کۆتایی وتەکەیدا پێداگریی خۆی بۆ بەردەوامبوون لەسەر ڕێگای شەهیدان و بەدیهێنانی ئاواتەکانیان دووپاتکردەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.