لە کەناراوەکانی کیرنیا لە قوبرس، کەشتییەکی گەشتیاریی تورکی کە ٢٦٧ کەسی تێدا بوو، وەرگەڕا و ژێرئاو کەوت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، کەشتییەکە کە ناوی "فیلۆ جێت" بووە و بەرەو تورکیا بەڕێکەوتبوو، لە دووریی چەند میلێک لە کەناراوەکان بەهۆی شەپۆلی توندەوە تووشی لافاو و وەرگەڕان بووە.
لە ئاکامی ئەم رووداوەدا تا ئێستا ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧٢ کەسیش لە لایەن تیمەکانی هێلیکۆپتەری فریاگوزارییەوە ڕزگارکراون، هەروەها هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی سەرنشینە بێسەروشوێنکراوەکان بەردەوامن.