ڕاستەوخۆ

تولای هاتیمۆغوڵڵاری: سەردەمی نکۆڵیلیکردن لە کورد کۆتایی هاتووە

reset font size increase font size

تۆلای هاتیمۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە کۆبوونەوەیەکی گشتیدا لە شاری ئیزمیری تورکیا ڕایگەیاند، پێنج دەیەی ڕابردوو کورد نەیتوانیوە لەو وڵاتەدا بڵێت "من کوردم"، بەڵام ئێستا ئیتر سەردەمی نکۆڵیلیکردن و نەبوونژماردنی کورد کۆتایی هاتووە.

هاتیمۆغوڵڵاری لە وتەکانیدا جەختی لەسەر گرنگیی پرۆسەی ئاشتی کردەوە و گوتی، تاوەکو دەنگی یەک فیشەک نەمێنێت و هیچ چاوەتروکان و گریانێک لەو خاكەدا نەبێت، بە هەموو هێزیانەوە پشتگیری لەم پرۆسەیە دەکەن و بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکی سەربەرزانە تێدەکۆشن.

هەروەها ئاماژەی بە داوای دایکان کرد کە چیتر نایەن دایکێکی کورد، تورک، سەرباز یان گەریللا بگری، و داوای لە هەمووان کرد بە توندی دەست بە پرۆسەی ئاشتییەوە بگرن.

سەبارەت بە هەڵوێستی پارتەکەی لەسەر پرۆسەکە، هاوسەرۆکی دەم پارتی باسی لەوە کرد کە ئەم پرۆسەیە تەنیا پرسێکی هەڵبژاردن یان بەرژەوەندیی حیزبی نییە، بەڵکو وەک عەبدوڵڵا ئۆجالان باسی کردووە، ئەمە تەنیا یەکەم هەنگاوی ڕێگایەکە و پێویستی بە تێکۆشانی زیاتری دیموکراسی و دەرکردنی یاسای نوێ هەیە.

لە کۆتایی قسەکانیدا، هاتیمۆغوڵڵاری باسی لە دۆخەی گیراوانی سیاسی کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر ئەم یاسایە بە شێوازێکی تەندروست جێبەجێ بکرێت، نزیکەی چوار هەزار گرتووی سیاسی لێی سوودمەند دەبن.

 جەختیشی کردەوە کە کەسایەتییەکانی وەکو سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یۆکسەکداگ پێویست بوو زووتر ئازاد بكرێن و لە ناو خەڵکدا بوونایە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.