ڕاستەوخۆ

محەمەد ئوچوم: ئۆجالان سەرۆکایەتیی لیژنەی چەکدانان دەکات و ئەردۆغان بۆ کۆتا جار خۆی کاندید دەکاتەوە

reset font size increase font size

سەرۆکی ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکایەتیی لیژنەی چەکدانان و ستراتیژییەتی یاسای چوارچێوە دەکات و دەبێت ئەو کەسەی پەکەکەی دامەزراندووە، سەرپەرشتیی هەڵوەشاندنەوەکەشی بکات. هاوکات ئاشکرای کرد کە ئەردۆغان بۆ کۆتا جار لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا خۆی کاندید دەکاتەوە.

محەمەد ئوچوم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە دا، پێویستە هەلومەرجێکی گونجاو بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دابین بکرێت، چونکە بەگوتەی ئەو، "پێویستە ئەو کەسەی پەکەکەی دامەزراندووە، سەرپەرشتیی هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانیشی بکات."

 ڕاشیگەیاند کە چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی داهاتوودا بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا لەم بارەیەوە ڕابگەیەنرێت.

لە تەوەرێکی تری لێدوانەکانیدا، راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا باسی لە داهاتووی سیاسیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کرد و ئەوەی خستەڕوو کە ئەردۆغان بۆ کۆتا جار لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا کە بڕیارە لە مانگی نیسانی 2028ـدا بەڕێوەبچێت، خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید دەکاتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.