دۆینێ ئێوارە، بە چەقۆ هێرشکرایە سەر مەلیح مەریچ، پەرلەمانتاری دیلۆکی یەنی پارتی. بەگوێرەی زانیارییەکان هێرشەکە لەلایەن سەید محەمەد کەلەش، سەرۆکی پێشووی ناوچەی ئۆغوزعەلی سەر بە جەهەپە ئەنجامدراوە.
میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوەکردووە، هێرشەکە بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان لایەنگرانی یەنی پارتی و جەهەپە ئەنجامدراوە و لە ئێستاشدا پەرلەمانتارەکەی یەنی پارتی ڕەوانەی نەخۆشخانەی دیلۆک کراوە و دۆخی تەندروستی خراپە.
تولای هاتیمئۆغڵاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل، هێرشەکەی سەرکۆنەکرد و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ پەرلەمانتارەکەی یەنی پارتی خواست، هەروەها ئاکین گورلەک، وەزیری دادی تورکیا سەرەڕای سەرکۆنەکردنی هێرشەکە ڕایگەیاند، دەستییان بە ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشەکە دەستپێکردووە.