ڕاستەوخۆ

سەرۆککۆماری تورکیا: نابێت هیچ پاساوێک بۆ ڕێگریکردن لە پڕۆسەی ئاشتی بوونی هەبێت

reset font size increase font size

سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، نابێت هیچ پاساوێک بۆ ڕێگری کردن لە پڕۆسەی ئاشتی بوونی هەبێت، دەشڵێ هەر کەسێک لە دژی پڕۆسەکە بوەستێتەوە، ئەوا لە بەرانبەر مێژوودا بەرپرسیار دەبێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لەمیانەی کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەنووسیدا، سەرنجی خستەسەر یاسای بەهێزکردنی هاوپشتی نیشتمانیی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی و سوپاسی ئەو پەرلەمانتارانەی کرد، کە پشتیوانییان لە یاساکە کردووە و گوتی، یاساکە تورکیا لە پاشماوەکانی سەردەمی ژێردەستی ڕزگار دەکات.

ئەردۆغان بانگەوازێکی ئاڕاستەی سیاستەمەداران و ڕاگەیاندکاران کرد و ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت زمانێکی وشیارانە بەکاربهێنن و دوور بکەونەوە لە وتەی توند و ئاژاوەگێڕانە.

گوتیشی، چیتر نابێت تورکیا باج بدات. داواشیکرد هەموو لایەک  پشتیوانی لە پڕۆسەی ئاشتی بکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.